کۆرسێکی پرۆگرامسازی و وێب دیزاین بێ بەرانبەر

لە ئێستادا ملیۆنەها ماڵپەڕو سیستەمی ئۆنلاین لە ناو ئینتەرنێت دا خزمەتی مرۆڤایەتی دەکەن لە بوارە جیا جیاکانی ژیانی ڕۆژانەدا، دەکرێت وەک بەکارهێنەرێکی ئاسای 

ئەم تۆڕە زەبەلاحە پرسیار لەخۆمان بکەین، کە ئەم هەموو ماڵپەڕو سیستەمانە چۆن و بە چ شێوەیەک وەبەرهێنراون ؟! زۆر بەکورتی دەتوانین بڵێن زمانەکانی پرۆگرامسازی کۆمپیوتەر هۆکاری وەبەرهێنان و لەدایکبونی تەواوی سیستەمە ئۆفلاین و ئۆنلاینەکان.

 

بۆیە دەتوانین بڵێین بەبێ بونی زمانەکانی پرۆگرامسازی شتێک نامێنێتەوە ناوی لێ بنێین وێب یاخود ئەو گلۆباڵەی کە پێی دەڵێین ئینتەرنێت، ئێستە دەزانین گرنگی زمانەکانی دیزاین و پرۆگرامسازی لە چ ئاستێکدایە بۆ هاوسەنگی و بەردەوامبونی ژیان لە سەردەمی نوێدا. دەکرێت تۆش بەشیك بیت لەو گەشەسەندنەی کە لەوەبەرهێنانی تەکنۆلۆژیادا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕودەدات، بۆ ئەم مەبەستەش کۆرسێکی بەهێزی دیزاین و پرۆگرامسازی وێبم بۆ هەڵبژاردون، کە لەرێگەی ئەم لینکەوە دەتوانیت بەشداری بکەی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بێ بەرانبەر.

سەرچاوە : karwanit