عێراق بە خراپترین ووڵات دیاریکرا لە خێری هێڵی ئینەتەرنێت دا

عێراق بە یەکێک لە خراپترین وڵاتانی جیهان بۆ ئینتەرنێت، دیاری کرا. بەپێی ریزبەندیی ساڵی 2019 بۆ باشیی و خراپیی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە وڵاتانی جیهان،

کە 207 وڵات لەخۆ دەگرێ، تایوان باشترین و خێراترین ئینتەرنێتی هەیە، بەشێوەیەک، بۆ داونڵۆدکردنی فیلمێکی پێنج گێگابایتی، پێویستت بە هەشت خولەک و دوو چرکە هەیە. وەک لە ریزبەندییەکەدا هاتووە، یەمەن خراپترین و خاوترین ئینتەرنێتی هەیە، بەشێوەیەک، بۆ داونڵۆدکردنی فیلمێکی پێنج گێگابایتی، پێویستت بە 30 کاتژمێر و یەک خولەک و 40 چرکە هەیە.

عێراق لە ریزبەندییەکەدا پلەی 180ـیوەرگرتووە و یەکێکە لەو وڵاتانەی خراپترین ئینتەرنێتی هەیە، بەشێوەیەک، بۆ داونڵۆدکردنی فیلمێکی پێنج گێگابایتی، پێویستت بە هەشت کاتژمێر و 11 خولەک و پێنج چرکە هەیە.