لە نێتۆرک دا ئایا کێبڵی جۆری فایبەر ئۆبتیک چیە؟ زانیاری مێژوویەکی کورت لەسەر کێبڵەکە

كێبڵی رووناكی(تيشكی) : ئه‌و جــۆره‌ كێبڵه‌یه‌ كه‌ ڕیشاڵه‌كه‌ى له‌ شوشه‌ى بێگه‌رد دروست ده‌كرێت شێوه‌كه‌ى له‌ شێوه‌ى قژى مرۆڤ ده‌چێت،

قه‌باره‌یه‌كى بچوك و كێشیكى كه‌مى هه‌یه‌ به‌ فراوانترین و باشترین شێوه‌ زانیارییه‌كان بۆ دورترین شوێن ده‌گوازێته‌وه‌.

كاركردن له‌م جۆره‌ كێبڵه‌ شاره‌زاییه‌كی باشی ده‌وێت، گرانترین جۆری كێبڵه‌ به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی تێیدایه‌تی، ئه‌م جۆره‌ كێبڵه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک شه‌پۆله‌ كارۆموگناتیسیه‌كان و سوڕه‌ كاره‌باییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری كاری تێ ناكات و له‌ خێراییەكه‌ی كه‌م ناكه‌نه‌وه‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی زانیارییه‌كان به‌ شێوه‌ی رووناكی (لیزه‌ر) ده‌گوازرێنه‌وه‌ به‌ ناو رێره‌وه‌ شوشه‌ييه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێک لەو ڕیشاڵانه‌ له‌ ناو چه‌ند پۆشه‌رێك دادەنرێت پێی ده‌وترێت كێبلى رووناكی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی ئه‌م كێبڵه‌ شوشه‌ییه‌ بۆیه‌ نابێت زۆر بنوشتێنرێتەوە.


سه‌ره‌تایه‌ك ده‌رباره‌ى پێش كه‌وتنى گه‌یاندنى روناكى (تیشكى) :
1- له‌ساڵى 1854 (جۆن تاندڵ) تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجام دا كه‌ ده‌توانرێت روناكى خوار بكرێت و بنێردرێت هه‌روه‌ها سه‌لماندى كه‌ ده‌توانرێت روناكى گه‌مارۆ بدرێت.
2- له‌ ساڵى 1880 (گراهم بێل) له‌ ئه‌مریكا هه‌ستا بە پێشخستنى ته‌له‌فونى ڕوناكى.
3- له‌ ساڵى 1934 نۆرمان سیستەمێکی تەلەفونی دامەزراند و بەسەرەتای لەدایکبوونی فایبەر ئۆپتیک دادەنرێت.
4- له‌ ساڵى 1958 (ئارپهر شاولو ) و (شارلس) هەستان به‌پێشخستنى ئامێرى لەیزه‌ر.
5- له‌ساڵى 1960 (تیۆدۆر) هەستا به‌ به‌كارهێنانى ئامێرى له‌یزه‌ر كه‌ له‌ یاقوت دروست كرابوو.
6- له‌ ساڵى 1966 پێشنیاركردن بۆ به‌كارهێنانى ریشاڵى شوشه‌ى.
7- له‌ ساڵى 1970 كۆمپانیاى (كۆرنیگ) به‌ پێش خستنى (ریشاڵى شووشه‌یی) كه‌ رێژه‌ى Attenuation واتا لاواز بوون یان وون بوونى تیشكى گه‌یشته‌ 20 db/km.
8- له‌ ساڵى 1979 توانرا رێژه‌ى Attenuation كه‌م بكرێته‌وه‌ بۆ0.2 db/km